سەرۆكی پارتێكی سیاسیی توركیا: ئاكەپە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن باری نائاسایی رادەگەیەنێت
سەرۆكی پارتێكی سیاسی لە توركیا، پێی وایە حاڵی ئاكەپە و مەهەپە لە توركیا زۆر خراپە و ئەستەمە جارێکی دیکە هاووڵاتیان هەڵیانبژێرنەوە، بۆیە ئەو دوو پارتە بە دوای رێگەی تردا دەگەڕێن بۆ دەربازبوون لە هەڵبژاردن، ئەویش راگەیاندنی باری نائاساییە.
تەمەل كەرەمەئۆغڵو سەرۆكی پارتی وەتەنی توركیا، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوە داوە ئاكەپە و هەمەپە لەپێناو مانەوەیان لە دەسەڵات هەموو شتێك دەكەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئێستا ئاكەپە و مەهەپە ئامادەی هەڵبژاردن نین، چونكە دەزانن دەدۆڕێن و خەڵك ئەوانیان ناوێت، بۆیە بە دوای رێگەیەكدا دەگەڕێن بۆ دەربازبوون لە هەڵبژاردن و دواخستنی هەڵبژاردن، ئەویش راگەیاندنی باری نائاساییە".
تەمەل باسی لەوەش كردووە ئەگەر بەیانی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و دەنگی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە خوار ٤٠٪ وەیە، بەڵام جارێ كاتیش ماوە بۆ هەڵبژاردن و نازانین لە داهاتوودا چی روو دەدات و دەنگی سیاسییەكان چی لێ دێت.
باسنيوز
