پسپۆڕانی تەندروستی بریتانیا لەبارەی سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا رونکردنەوە دەدەن
هیچ ئاماژەیەکی سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا نیە، ئەوەی کە هەیە تەنها ئەنجامی زیادکردنی پشکنینە تەندروستییەکانە
لەوەڵامی مات هانۆک وەزیری تەندروستی بریتانیا کە رایگەیاندبو حاڵەتەکانی توشبون و گەیاندنی هاوڵاتیان بۆ نەخۆشخانەکان زیادیکردوە و ئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا هەیە، ئەمڕۆ ژمارەیەک پسپۆڕی تەندروستی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، " هیچ ئاماژەیەکی سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا نیە، ئەوەی کە هەیە تەنها ئەنجامی زیادکردنی پشکنینە تەندروستییەکانە."
وتەکانی وەزیری تەندروستی تەنها ئاگادارکردنەوە بوە
لەوبارەیەوە پسپۆڕانی تەندروستی بریتانیا رایانگەیاند، وتەکانی وەزیری تەندروستی تەنها ئاگادارکردنەوە بوە، دڵنیایشیان دا کە ژمارەی مردوانی کۆرۆنا کەمیکردوە و هۆکاری تۆمارکردنی زیاتری توشبوانی کۆرۆنا پەیوەندی بەزیادکردنی ژمارەی پشکنینەکانەوە هەیە.
بەگوێرەی داتا فەرمییەکانیش، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەبریتانیا بەجێگریی ماوەتەوە و بەشێوەیەکی ئاسایی ژمارەکە زیادینەکردوە.
تائێستا لەبریتانیا 338 هەزار و 676 کەس توشی کۆرۆنا بون و 41 هەزار و 514 کەسی دیکەش بەهۆی پەتاکەوە گیانیانلەدەستداوە.
خەندان-
