فڕۆکە ئیسرائیلییەکان فڕۆکەخانەی T4ی سەربازییان لە ناوەڕاستی سووریا بۆردوومان کرد
شەوی چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی (T4)ی سەربازییان لە ناوەڕاستی سووریا بۆردوومان کرد و تاوەکو ئێستا ئاستی زیانەکان نازانرێ.
ئاژانسی هەواڵی”سانا”ی سووری لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە کە کاتژمێر(22:23)ی خولەکی شەوی چوارشەممە(2-9-2020) فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی تیفۆڕ-ی سەربازیی ڕژێمی سووریا کرد.
سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە کە بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا پەرچەکرداری هەبووە و شکستی بە هێرشەکە هێناوە و زیانە داراییەکانی هێرشەکەی کەم کردووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە هیچ زانیارییەکانی سەبارەت بە ئاستی زیانەکانی بۆردوومانەکە ئاشکرا نەکردووە.
باسنيوز
