روسیا هێز ڕەوانەی بیلاروس دەکات

 روسیا هێز ڕەوانەی بیلاروس دەکات
وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی مانۆرێکی سەربازی لەناو خاکی بیلاروس، ژمارەیەک لەهێزەکانیان رەوانەی ئەو وڵاتە دەکەن.

سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای روسیا و هاوتا بیلاروسییەکەی لەسەر ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازی گەورەی لەناو خاکی بیلاروس رێککەوتون


بەگوێرەی میدیاکانی روسیا، ئێوارەی ئەمڕۆ لەراگەیەنراوێکدا، وەزارەتی بەرگری روسیا ئاماژەی بەوەکردوە، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای روسیا و هاوتا بیلاروسییەکەی لەسەر ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازی گەورەی لەناو خاکی بیلاروس رێککەوتون.

ژمارەیەک لەهێزەکانیان رەوانەی ناوچەیەکی دوری رۆژئاوای بیلاروس دەکەن و مانۆڕەکەش لەکۆتایی ئەم مانگە ئەنجامدەدەن


لەراگەیەنراوەکەدا هاتوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو مانۆڕە سەربازییە کەبەناوی راهێنانی (سلاڤیک برەزەرس) ئەنجامدەدرێت، ژمارەیەک لەهێزەکانیان رەوانەی ناوچەیەکی دوری رۆژئاوای بیلاروس دەکەن و مانۆڕەکەش لەکۆتایی ئەم مانگە ئەنجامدەدەن.

ئەم هەنگاوەی روسیا لەکاتێکدایە، بەهۆی هەڵبژاردنەوەی ئەلێکساندەر لوکانشینکی سەرۆکی بیلاروس و بەردەوامی شەپۆلی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان، ئەوروپا بەردەوام هەڕەشەی کاردانەوە دەکەن و سوپای ناتۆش چاودێری ئەو ناوچەیە دەکات.




خەندان
Top