ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 26 ملیۆن کەس
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 26 ملیۆن و 178 هەزار و 219 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، باشووری ئەفریقیا، مەکسیک، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، چیلی، ئێران، بەریتانیا، بەنگلادیش، سعودیە، پاکستان، فەرەنسا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، ئۆکرانیا، ئیسرائیل، قەتەر، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، کازاخستان، میسر، دۆمەنیکا، پەنەما، رۆمانیا، کوێت، عومان، بەلجیکا و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 18 ملیۆن و 368 هەزار و 125 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 868 هەزار و 71 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
