ئابووریناسێكی توركیا: بەهۆی هەژارییەوە لە توركیا هاوسەرگیری كەمی كردووە
ئیبراهیم كەهفەجی لە نووسینێكدا كە لە رۆژنامەی (قەرار) بڵاوی كردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەدات كۆمەڵگەی توركیا بەرەو هەژاری دەڕوات، ئەمەش كاریگەریی خراپی لەسەر ژیانی كۆمەڵایەتی دروست كردووە.
ئەو نووسەرە نووسیویە: "لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٩ رێژەی هاوسەرگیری لە توركیا ١٠.٢٪ كەمی كردووە، هەروەها هەر لەو ساڵانەدا رێژەی منداڵبوون ١١.٤٪ كەمی كردووە، ئەمەش بەهۆی هەژاری و نەبوونییەوەیە".
ئەو نووسەرە ئابووریناسە باسی لەوەش كردووە بەهۆی قەیرانی دارایی لە توركیا، بە هەزاران كرێكار كار لە تورکیا بێکار بوون، ئەمەش بووەتە هۆكاری ئەوەی رێژەی هەژاری بەرز ببێتەوە.
باسنيوز
