سزای فرۆشتنی مێسی زیندانە

سزای فرۆشتنی مێسی زیندانە

ئەگەر بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بفرۆشێت، سەرۆکی داهاتووی یانەکە دەتوانێت سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی ئێستا، جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ تۆماربکات و بیخاتە زیندانەوە.

یانەی بارسێلۆنا و سەرۆکەکەی بە هەموو توانایەکیان هەوڵ دەدەن مێسی لە یانەکەیان بهێڵنەوە، سەرەڕای ئەوەی لیۆ سوورە لەسەر رۆیشتن لە یانەکە.

رۆیشتنی مێسی، بێجگە لەوەی لە رووی هونەرییەوە زیانێکی گەورە بە بارسا دەگەینێت، دەرئەنجامی دیکەشی دەبێت، تەنانەت مەترسی دەخاتە سەر خودی بارتۆمیۆ و لەوانەیە دواجار خۆی لە زینداندا ببینێتەوە و دەستبەسەر موڵک و سەرمایەکیشیدا بگیرێت.


rudaw
Top