لە ئێران ھەزار و 682 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمار کران

لە ئێران ھەزار و 682 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمار کران
ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 21 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/9/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 101 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 21 ھەزار و 672 کەسە.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، ھەزار و 682 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 376 ھەزار و 894 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 325 ھەزار و 124 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.











باسنيوز


Top