وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: ئەمیری داعشمان دەستگیر کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 1-9-2020، سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کەسێکیان دەستگیر کردووە، کە وەک ئەمیری داعش لە تورکیا، ناسرابوو.
سولەیمان سۆیلو هەروەها رایگەیاندووە، ئەو ئەمیرەی داعش چەند پیلانێکی تیرۆریستی لەبەردەست بووە، کە خۆی لە ناردنی خەڵک بۆ سووریا و ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی دژی ئابووریی تورکیا، دەبینییەوە.
هەروەک وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، دەستگیرکراوەکە فەرمانی لە بەرپرسانی داعش لە عێراق و سووریا وەردەگرت.
باسنيوز
