جێگرەوەی شینزۆ ئابی دیاریدەکرێت

 جێگرەوەی شینزۆ ئابی دیاریدەکرێت
وەزیری پێشوی دەرەوەی ژاپۆن رایگەیاند، بە فەرمی لەلایەن حیزی لیبڕاڵی دیموکراتی دەسەڵاتداری ژاپۆنەوە وەک جێگرەوەی شینزۆ ئابی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی ژاپۆن دیاریکراوە.

وەزیری پێشوی دەرەوەی ژاپۆن لەلایەن حزبی لیبڕاڵی دەسەڵاتداری ژاپۆنەوە بە فەرمی وەک جێگرەوەی شینزۆ ئابی دیاریکراوە

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە فومیۆ کیشیدا، وەزیری پێشوی دەرەوەی ژاپۆن لەلایەن حزبی لیبڕاڵی دیموکراتی دەسەڵاتداری ژاپۆنەوە بە فەرمی وەک جێگرەوەی شینزۆ ئابی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی ژاپۆن لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیدا دیاریکراوە.

زۆرینەی ئەندام پەرلەمانەکانی ئێستای ژاپۆن سەر بە حزبی لیبراڵی دیموکراتین

حزبی لیبراڵی دیموکراتی ژاپۆن چاوەڕوانی ئەوە دەکات پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوی وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی ئەندام پەرلەمانەکانی ئێستای وڵاتەکەی سەر بە ئەو حیزبەن.

28ی مانگی رابردو، شینزو ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، ئەو ناتوانێت سەرۆک وەزیران بێت ئەگەر بەهۆی تەندروستییەوە نەتوانێت باشترین بڕیار بۆ وڵاتەکەی بدات، لەبەرئەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە.

ئابی کە لە 2012-ەوە سەرۆک وەزیرانە و خاوەنی زۆرترین ماوەی حکومڕانییە وتیشی، "تا هەڵبژاردنی کەسێک بۆ جێگرتنەوەی لەلایەن پارتی دیموکراتی لیبراڵ کە دەسەڵاتدارێتی ژاپۆن دەکات لەپۆستەکەیدا دەمێنێتەوە".







خەندان
Top