تەندروستیی جیهانی پەسنی پلانی سوید بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکات

تەندروستیی جیهانی پەسنی پلانی سوید بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکات


رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پەسنی پلانی سوید بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەکات.

دەیڤید ناپارۆ، نێردەی تایبەتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، رایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی سوید پشتیوان بە سەپاندنی رێنوێنییە پزیشکییەکان نەبەستووە، بەڵکو بۆ ویژدانی تاکەکانی کۆمەڵیان بەجێ هێشتووە.

دەیڤید ناپارۆ بەپێویستی دەزانێ وڵاتانی دیکەش هەمان رێچکەی سوید بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بگرنە بەر.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا لە سوید، حکوومەتی سوید تەنیا داوای کرد هاووڵاتییان مەودای نێوانیان فراوانتر بکەن و ئەگەر دەتوانن لە دوورەوە کارەکانیان لەڕێی ئینتەرنێت راپەڕێنن.

حکوومەتی سوید قوتابخانە، دایەنگە و چێشتخانەکانی وڵاتەکەی دانەخست، تەنیا کۆبوونەوە و رێوڕەسمە گشتییەکانی وڵاتەکەی، قەدەغەکرد.

تا ئێستا 84 هەزار و 379 کەس لە سوید تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، پێنج هەزار و 808 کەس گیانیان لەدەست داوە.







باسنیوز
Top