ئەمه‌ریكا لە ئەنجوومەنی ئاساییش بڕیارێكی ڤیتۆ كرد

ئەمه‌ریكا لە ئەنجوومەنی ئاساییش بڕیارێكی ڤیتۆ كرد
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەمڕۆ دووشەممە، لە ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی ڤیتۆی له‌ دژی بڕیارێك سەبارەت بە گه‌ڕانه‌وه‌ی چەكدارە جیھادییە بیانییەكان بۆ وڵاته‌كانیان بەكارھێنا، كه‌ به‌گوته‌ی دیبلۆماتكاران، بڕیارەكە خواستی واشنتنی له‌به‌رچاو نەگردووە.

ئەندەنوسیا، ئەندامی نابەردەوام لە ئەنجوومەنی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تی ره‌شنووسی ئەو پڕۆژه‌یه‌ی ئامادەكردبوو، 14 دەنگی بەدەستھێنا، تەنیا ویلایەتە یەكگرتووەكان لە دژی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ دەنگیدا. پرۆژەیاسەكە، بەوەندە بەسیكرد كە تەنیا ھانی ئەندامانی نەتەوە یەكگرتووەكان بدات، بۆ دووبارە تێكەڵكردنەوەی چەكدارەكانی پێشوو لەگەڵ كۆمەڵگاكانیان، دوای ئەوەی سزای زیندانیكردن جێبەجێدەكرێت، كە بەھەزاران لەو چەكدارە جیھادییانە لە سووریا و عێراق گیراون.







K24-
Top