هێرشێکی چەکداری لەخورماتو کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

 هێرشێکی چەکداری لەخورماتو کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
شەوی رابردو، لەئەنجامی هێرشی ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراق، سەربازێک کوژراو و یەکێکی دیکەش برینداربو.

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، شەوی رابردو ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش هێرشیانکردوەتە سەر خاڵێکی سوپای عێراق لەگوندی زەنجلیەی رۆژئاوای قەزای خورماتو، بەوهۆیەوە سەربازێکی سوپا کوژراوە و سەربازێکی دیکەش برینداربوە.

جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاستی عێراق روی لەزیادبون کردوە

ئەوەش لەکاتێکدایە جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاستی عێراق روی لەزیادبون کردوە، هێزە ئەمینەکانیش ژمارەیەک ئۆپراسیۆنیان بۆ لەناوبردنی شانە نوستوەکانی ئەو رێکخراوە ئەنجامداوە.








خەندان
Top