دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 25 ملیۆن و 633 هەزار و 748 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 1-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، چیلی، ئێران، بەریتانیا، سعودیە، بەنگلادیش، پاکستان، فەرەنسا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، ئۆکرانیا، قەتەر، ئیسرائیل، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، کازاخستان، میسر، دۆمەنیکا، پەنەما، رۆمانیا، عومان، بەلجیکا، کوێت و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 17 ملیۆن و 865 هەزار و 719 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 855 هەزار و 510 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
