راوێژکارێکی سەرکۆماری ئەفغانستان تیرۆر کرا

راوێژکارێکی سەرکۆماری ئەفغانستان تیرۆر کرا
راوێژکارێکی سەرکۆماری ئەفغانستان لە شاری کابوڵی پایتەختی وڵاتەکەی، تیرۆر کرا.

بەپێی هەواڵی میدیا ئەفغانییەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 31-8-2020، محەمەد حەسەن حوتاک، راوێژکاری ئەشرەف غەنیی سەرکۆماری ئەفغانستان بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی، تیرۆر کرا.

محەمەد حەسەن حوتاک لەبەردەم مالەکەی خۆی لە ناوچەی قەلعە وەزیر لە کابوڵ تیرۆر کراوە و تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە تیرۆرکردنەکە رانەگەیاندووە.












باسنيوز




Top