جۆ بایدن: ترەمپ دەیەوێ ئەمریکییەکان یەکتر بکوژن
کاندیدی دیموکراتەکانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا باس لەوە دەکات، کە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەیەوێ ئەمریکییەکان یەکتر بکوژن.
جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، شەڕی چەکداریی هاووڵاتییانی ئەمریکا، کە ناوە ناوە لە شەقامەکان روودەدات، قبوڵکراو نییە.
جۆ بایدن بە پێویستی دەزانێ رێگری لە دروستبوونی شەڕ و کوژرانی ئەمریکییەکان بە دەستی ئەمریکییەکان خۆیان بکرێت و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای وڵات بەوە تۆمەتبار دەکات، کە دەیەوێ کەشێکی لەوجۆرە بخوڵقێنێت.
بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رۆژی 3-11-2020 بەڕێوە بچێت، کە تێیدا ترەمپ بە نوێنەرایەتیی کۆماریخوازەکان بۆبوونەوە بە سەرۆکی وڵات، رکابەریی جۆ بایدن دەکات.
باسنیوز
