ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 25 ملیۆن و 367 هەزار و 216 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 31-8-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، ئیسپانیا، چیلی، ئەرجەنتین، ئێران، بەریتانیا، سعودیە، بەنگلادیش، پاکستان، فەرەنسا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، ئۆکرانیا، قەتەر، بۆلیڤیا، ئیسرائیل، ئیکوادۆر، کازاخستان، میسر، دۆمەنیکا، پەنەما، رۆمانیا، عومان و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 17 ملیۆن و 634 هەزار و 277 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 851 هەزار و 344 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.






باسنيوز
Top