ئەسەد مەرسومێک بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی رژێمەکەی دەردەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-8-2020، بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا مەرسومێکی سەرۆکایەتی دەرکردووە و تێیدا ئەندازیار حوسێن عەرنوسی وەک سەرۆکی حکوومەتی نوێی وڵاتەکەی، دەستنیشان کردووە.
حکوومەتی نوێی رژێمی سووریا لە 30 وەزارەت پێک دێت و وەلید موعەلیم، وەزیری پێشووی دەرەوەی سووریا بە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە دەستنیشان کراوەتەوە.
باسنيوز
