رکابەرەکەی ترەمپ بەڵێنێکی گەورە بەفەلەستین دەدات
ئەگەر وەک سەرۆکی ئەمریکا هەلبژێردرێت کار لەسەر پلانی چارەسەری دولایەنە دەکات
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، جۆ بایدنی جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا و رکابەری سەرسەختی ترەمپ لەپارتی دیموکراتەکان رایگەیاند، ئەگەر وەک سەرۆکی ئەمریکا هەلبژێردرێت کار لەسەر پلانی چارەسەری دولایەنە دەکات، بەڵێنیشیدا هەمو هاوکارییە داراییەکان بۆ دەسەڵاتی فەلەستین دەگێڕێتەوە و داواش لەئیسرائیل دەکات پرۆسەی داگیرکاری نیشتەجێکردن رابگرێت.
ئەو دژی داگیرکردنی خاکی فەلەستینە لەلایەن ئیسرائیلەوە
رکابەرەکەی ترەمپ راشیگەیاند، ئەو دژی داگیرکردنی خاکی فەلەستینە لەلایەن ئیسرائیلەوە.
جگەلە دەستپێکردنەوەی هاوکارییە داراییەکان، بایدن بەڵێنیشیدا پەیوەندییە دپلۆماسییەکانی لەگەڵ فەلەستین بەهێزتردەکات و هەوڵی گێڕانەوەی هاوکارییە داراییەکانی ئاژانسی پەنابەرانی فەلەستینی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان دەدات.
خەندان
