ئیمارات بەفەرمی داوای لێبوردن لە ئێران دەکات
ئەحمەد عەلی گودارزی، فەرماندەی پۆلیسی سنوری ئێران رایگەیاند، تەرمی ئەو دو راوچیەیان پێگەیشتوەتەوە کە لەلایەن ئیماراتەوە لەئاوەکانی کەنداو کوژرابون، لەبەرامبەریشدا ئیمارات بەپێی رێکارە نێودەوڵەتیەکان قەرەبوی ئەو ڕوداوە دەکاتەوە.
ئێران دەستی بەسەر کەشتیەکی ئیماراتدا گرت و باڵیۆزی ئەو وڵاتەشی لەتاران بانگهێشتکرد
20ی ئەم مانگە لەدوای کوژرانی دو راوچی ئاو لەئاوەکانی کەنداو، بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند، کەشتیەکی ئیماراتیان دەستبەسەرکردوە و هاوکات باڵیۆزی ئەو وڵاتەشیان لەتاران بانگهێشتکردوە.
پاسەوانانی کەناراوەکانی ئیمارات تەقەیان لە کەشتیەکی راوماسی ئێرانی کردوە
هەر لەوبارەیەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبو، هۆکاری دەستەبەسەرداگرتنی کەشتیەکەی ئیمارات بۆئەوە دەگەڕێتەوە، کە پاسەوانانی کەناراوەکانی ئیمارات تەقەیان لە کەشتیەکی راوماسی ئێرانی کردوە، بەو هۆیە دو ماسیگریان کوشتوە".
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردبو، ئیمارات پەشیمانی لەو روداوە دەربڕیوە و ئامادەیی بۆ هەمو جۆرە قەرەبوکردنەوەیەک نیشانداوە.
خەندان-
