له ئێران 110 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/8/2020 د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 110 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 21 هه‌زار و 359 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 905 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران گه‌یشته 71 هه‌زار و 816 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 319 هه‌زار و 847 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
