بەرپرسانی ئەمریکا هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن

 بەرپرسانی ئەمریکا هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن
بەرپرسانی باڵای ئەمریکا هۆشداریاندا لەبارەی لابردنی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ و رایانگەیاند، دوای ئەو وادەیە تاران رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕدەکات لە چەکی روسی و چینی و بەهۆیەوە شەڕێکی بەرفراوانی هەرێمایەتی لە ناوچەکە هەڵدەگیرسێنێت.

هۆک هۆشداری داوە لەوەی کە کۆتایهاتنی سزای گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لە دو مانگی داهاتودا، دەبێتە هۆی دەستپێکردنی کێبڕکێی خۆ پڕچەککردن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

برایان هۆک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمیانەی لێدوانێکدا بۆ رۆژنانەی The Washington free Beacon-ی ئەمریکی رایگەیاند، لە کۆبونەوەکانی هەفتەی رابردویدا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و سەرکردەکانی وڵاتانی هۆشداری داوە لەوەی کە کۆتایهاتنی سزای گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لە دو مانگی داهاتودا، دەبێتە هۆی دەستپێکردنی کێبڕکێی خۆ پڕچەککردن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

تاران رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕدەکات لە چەکی روسی و چینی

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵ تاران رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕدەکات لە چەکی روسی و چینی بەهۆیەوە شەڕێکی بەرفراوانی هەرێمایەتی لە ناوچەکە هەڵدەگیرسێنێت.

لەلایەن خۆشییەوە برالی بۆمان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی پێشوی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەگەر گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لابردرێت، دەبێت هێزەکانی ئەمریکا لە نیشتیمانی عەرەبی خۆیان بۆ بەرەنگاربونەوەی چەندین گروپی چەکداری ئامادە بکەن، کە دروستدەکرێن بۆ ئەنجامدانی چەڕ بەوەکالەت بۆ ئێران".

لە ماوەی ئەم مانگەدا واشنتن دوجار شکستیهێنا لە درێژکردنەوەی گەمارۆیی چەک و سزا نێودەوڵەتییەکانی دیکە لە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دوەمی ئەساڵ لەسەری لابردرێت.

ئێران چەندین جار ئەوەی دوپاتکردوەتەوە، کە پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی درواسێی، بونی هێزی دەرەکی لە ناوچەی کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیری ئاشتی ناوچەکە تێکدەدات.







خەندان
Top