سەرۆکی ئیمارات یاسای دوژمنایەتیی ئیسرائیل هەڵدەوەشێنێتەوە
سەرۆکی ئیمارات مەرسومێکی سەرۆکایەتیی دەردەکات و یاسای دوژمنایەتیی ئیسرائیل، هەڵدەوەشێنێتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا ئیماراییەکان، ئەمڕۆ شەممە 29-8-2020، شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، مەرسومەکەی دەکردووە.
لە مەرسومەکەی سەرۆکی ئیماراتدا، یاسای پچڕاندنی هەموو پەیوەندییەکان و دوژمنایەتیی لەگەڵ ئیسرائیل، هەڵوەشێندراوەتەوە.
پێشتر لە رۆژی 13-8-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەد بن زایدی شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات و راگرتنی لەخۆگرتنی ناوچە کێشەلەسەرەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، رێککەوتن.
باسنيوز
