واشنتن پۆست: ترەمپ کۆرۆنا لەناو هێزە ئەمنییە تایبەتەکان بڵاو دەکاتەوە
سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی بە بڵاوکردنەوەی پەتای کۆرۆنا لەناو کارمەندانی هێزە تایبەتە ئەمنییەکانی چواردەوری خۆیان، تۆمەتبار دەکرێن.
رۆژنامەی (واشنتن پۆست)ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵات و مایک پێنسی جێگری، بەردەوام بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن دەچنە ناو شارەکانی وڵاتەکەیان و گردبوونەوەی جەماوەری ساز دەکەن.
هەروەک رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەیەکی زۆری ئەو کارمەندانەی پاراستنی دۆناڵد ترەمپ و مایک پێنسیان پێسپێردراوە، بەهۆی گەڕانە زۆرەکانی سەرۆک و جێگرەکەی، تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.
دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی کاندیدی پارتی کۆماریخوازی ئەمریکایە بۆ بوونەوە بە سەرۆکی وڵات و ماک پێنسیش وەک جێگری ترەمپ لە ئەگەری دەرچوونەوەی، دیاری کراوە.
بڕیارە رۆژی 3-11-2020، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە بچێت.
باسنيوز
