ئەڵمانیا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر روسیادا دەكات

 ئەڵمانیا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر روسیادا دەكات
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەبارەت بە دۆسیەی "ژەهرخواردكردنی" سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی روسیا، هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر روسیادا دەكات.

وڵاتەكەی ئامادەیە سزای دێپلۆماسی بەسەر روسیادا بسەپێنێت

هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ هەینیی رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە سزای دێپلۆماسی بەسەر روسیادا بسەپێنێت، ئەگەر رون ببێتەوە هێزە ئەمنیی و هەواڵگرییەكانی ئەو وڵاتە بەرپرس بون لە "ژەهرخوارد كردن"ی ئالێكسی ناڤالنی، سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی روسیا.

هاوشێوەی رەفتارەكەمان بۆدۆسیەی روداوی كوشتنەكەی تیرگارتن مامەڵەدەكەین

ئاماژەی بەوەشكرد، تایبەت بە دۆسیەكەی ناڤالنی، هاوشێوەی رەفتارەكەمان بۆدۆسیەی روداوی كوشتنەكەی تیرگارتن مامەڵەدەكەین، ئەگەر رونبوەوە روسیا دەستی لەو كارەدا هەیە.

ئەڵمانیا ژمارەیەك كارمەندی روسیای لە باڵیۆزخانەكەیان دەركرد

ئەو وتانەی ماس ئاماژەبو بۆ هاوكارینەركردنی مۆسكۆ لە لێپێچینەوەكانی تایبەت بە روداوی كوشتنی هاوڵاتییەكی جۆرجیی لە پاركی گەشتیاری تیرگارتن لە بەرلین، كە بەهۆیەوە ئەڵمانیا ژمارەیەك كارمەندی روسیای لە باڵیۆزخانەكەیان دەركرد.

ئاژانسی رۆیتەرز 8ی ئەم مانگە رایگەیاند، نەخۆشخانەی چارتی لەبەرلین ئاشکرایکردوە پشکنینەکانی ئالێکسی ناڤالنیة سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا دەریدەخەن ژەهرخواردکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئێستا دۆخی تەندروستی ناڤالنی بەرەو باشتربون دەچێت، نەخۆشخانەی شارێتیە لەوبارەیەوە ئاشكرایكرد، كەمێك باشترە و دەركەوتوە كە بە ماددەی ئەسیتیل كۆلین ژەهرخوارد كراوە، كە تا ئێستاش لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردایە و هۆشی لەسەر خۆی نییە.

نیشانەکردن روسیا ئه‌ڵمانیا










خەندان
Top