سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دەست لەکار دەکێشێتەوە
بەمەبەستی چارەسەرکردنی باری تەندروستی خۆی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بەنیازە دەست لەکار بێشێتەوە
بەگوێرەی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی نیشتیمانی (NHK)-ی ژاپۆنی، سەرچاوەیەکی نزیک لەسەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاندوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی باری تەندروستی خۆی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بەنیازە دەست لەکار بێشێتەوە.
دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران رێککەوتنی لەسەر کراوە
لای خۆشییەوە ئاژانسی رۆیتەرز لەسەرچاوەیەکی پارتەکەی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران رێککەوتنی لەسەر کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کاتژمێر 5:00-ی دوانیوەڕی ئەمڕۆ بەکاتی ناوخۆی ژاپۆن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامبدات.
هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دوای ئەوە هات، هەفتەی رابردو دو جار سەردانی نەخۆشخانی تۆکیۆی کرد بەمەبەستی چارەسەرکردن.
خەندان-
