توركیا كوژرانی دوو گه‌ریلای پەکەکەی راگەیاند
به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، گه‌ریلاكان له‌كاتی ئاماده‌باشیدابوون بۆ ئه‌نجامدانی چالاكیی، به‌ر له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌یان، كرانه ئامانجی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانیان.
ئەمڕۆ سێشەممە ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هه‌په‌گه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئامار و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و كوژرانی ئه‌و دوو گه‌ریلایه‌شی پشتڕاستنه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆش خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فه‌رمیی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چڕنووكی هه‌ڵۆ و چنگی پڵنگ لەنێوەڕاستی حوزەیران له باشووری كوردستان، 320 گه‌ریلای په‌كه‌كه كراونه‌ته ئامانج و كوژراون.
رۆژی 15ـی حوزه‌یران سوپای توركیا له رێگه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی چڕنووكی هه‌ڵۆ و رۆژی 17ـی حوزه‌یرانیش هێزه‌كانی وشكانیی ئۆپه‌راسیۆنی چنگی پڵنگ له باشووری كوردستان ده‌ستپێكرد. بەرپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن 50 كم له قوڵایی باشووری كوردستان له دژی په‌كه‌كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنی چنگی پڵنگ تا به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، كه بریتییه له كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی حه‌فتانین و ده‌ڤه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه له‌نێوان باكوور و باشوور و رۆژئاوای كوردستان.
rudaw
