بەهۆی دەنگنەدان بڕیاری سزادانی 54 ملیۆن هاووڵاتیی میسر دەدرێت

بەهۆی دەنگنەدان بڕیاری سزادانی 54 ملیۆن هاووڵاتیی میسر دەدرێت
بەهۆی بەشدارینەکردنیان لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەیان، بڕیاری سزادانی 54 ملیۆن هاووڵاتیی میسر دەدرێت.

دەستەی نیشتمانیی میسری بۆ هەڵبژاردنەکان بڕیاری داوە کەیسی 54 ملیۆن هاووڵاتیی میسری، رەوانەی داواکاری گشتیی وڵاتەکەی بکات.

ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتی بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن و دەنگنەدان، رەوانەی داواکاری گشتی کراون بۆ سزادانیان بە کەمتر لە 500 پاوەندی میسری ( زیاتر لە 31 دۆلار).

دژبەرانی ئەو بڕیارە بەشدارینەکردنی هاووڵاتییان لە پرۆسەی دەنگدان بە ”داواکردنی بە کۆمەڵی هاووڵاتییان بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان“ هەژمار دەکەن و بڕیارەکە بە نایاسایی و دژی مافەکانی مرۆڤ، دادەنێن






باسنيوز
Top