ئەنجوومەنی ئاسایش ژمارەی هێزە ئاشتیپارێزەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل کەم دەکاتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایش ژمارەی هێزە ئاشتیپارێزەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل کەم دەکاتەوە


ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارەی هێزە ئاشتیپارێزەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل، کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە و بە یونیفیڵ ناسراوە، کەم دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-8-2020، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری داوە ئەرکی هێزەکانی یونیفیڵ، کە لە ساڵی 2006ـەوە لەنێوان ئەو دوو وڵاتە جێگیر کراون، تا ساڵێکی دیکە درێژ بکاتەوە.

جگە لە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری داوە ژمارەی سەربازانی هێزەکە لە 15 هەزار سەربازەوە بۆ 13 هەزار سەرباز، کەم بکاتەوە.










باسنيوز
Top