ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی دوو بنکەی ئەتۆمیی ئێران دەپشکنێت
ڕافائیل گرۆسی کە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لە ئێران لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەی ئەتۆمییی ئێران و محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوە و حەسەن رۆحانی سەرکۆماری کۆ بووەوە، پرسی تایبەت بە چالاکیی ناوکی لە چەند دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی ئێران خرانە بەرباس.
لە کۆتایی دیدار و چاوپێکەوتنەکاندا ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ڕێک کەوتوون لەسەر ئەوەی کە ئێران دڵخوازانە ڕێگە بە ئاژانس دەدات دوو بنکەی ئەتۆمیی جێگەی گومان کە یەکیان لە دەوروبەری "شەهرەزا" لە ئیسفەهان و ئەوی دیکەشیان لە نزیک تاران، لە چوارچێوەی هاوکاریی دوو لایەنە لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمەوە بپشێکندرێت.
لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدا هاتووە لەبارەی کاتی پشکنینی ئەو دوو دامزراوە ئەتۆمییە، هەردوولا ڕێک کەوتوون، بەڵام بە ڕوونی دیاری نەکراوە چ کاتێک نوێنەر و پشکێنەرانی ئاژانس سەردانی ئێران دەکەن.
باسنيوز
