دواین زانیاری لەسەر ژمارەی چاكبونەوەی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهان، تا ئەمڕۆ پێنج شەممە، زیاتر لە 24 ملیۆن و 337 هەزار كەس لەسەر ئاستی جیهان توشی كۆرۆنا بون، كە زۆرینەیان لە ئەمریكان كە زیاتر لە شەش ملیۆن كەس لەو وڵاتە توشی پەتاكەبون، 183 هەزار و 653 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی ئامارەكان، هەریەك لە برازیل و هیندستان، لە ریزبەندی دوهەم و سێهەم وڵاتی جیهان دێن كە یەكەمیان زیاتر لە سێ ملیۆن و 722 هەزار كەس تیایدا توشی كۆرۆنا بون، لە هندستانیش سێ ملیۆن و 310 هەزار و 234 هاوڵاتی توشی ڤایرۆسەكە بون.
تا ئەمڕۆ 16 ملیۆن و 877 هەزار و 167 كەس چاكبونەتەوە كە دەكاتە 95%ی كۆی ئەو توشبوانەی كەیسەكەیان داخراوە و لە نەخۆشخانەكان نەماون
هەر بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، تا ئەمڕۆ 16 ملیۆن و 877 هەزار و 167 كەس چاكبونەتەوە كە دەكاتە 95%ی كۆی ئەو توشبوانەی كەیسەكەیان داخراوە و لە نەخۆشخانەكان نەماون، 5٪ەكەی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە ژمارەیان 829 هەزار و 742 كەسە.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەكەن ئەوە خراوەتەرو كە شەش ملیۆن و 632 هەزار و 214 كەسە، لەو ژمارەیەش 61 هەزار و 424 هاوڵاتی تەندروستیان زۆر خراپە.
خەندان-
