فاتیح بیڕۆڵ: گازی دۆزراوەی تورکیا بەهاکەی 80 ملیار دۆلارە

فاتیح بیڕۆڵ: گازی دۆزراوەی تورکیا بەهاکەی 80 ملیار دۆلارە
فاتیح بیڕۆڵ، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە دەڵێت، ئەو گازەی تورکیا لە دەریای رەش دۆزیویەتیەوە بڕەکەی 320 ملیار مەتر سێجایە و بە نرخی بازاڕی ئێستا بەهاکەی 80 ملیار دۆلارە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە 21ی ئەم مانگە بۆ جاری یەکەم لە مێژووی ئەو وڵاتە دۆزینەوەی بڕێکی زۆر گازی لە سنوورە ئاوییەکانی وڵاتەکەی لە دەریای رەش راگەیاند. ئەو گازەی کە تورکیا دۆزیویەتیەوە دەکەوێتە دووریی 170 کیلۆمەتر لە سنووری وشکانی و قووڵییەکەی 2100 مەترە.

فاتیح بیڕۆڵ کە سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەیە و بە رەچەڵەک تورکە، بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندووە "گازە دۆزراوەکە یەدەگێکی زۆرە و هێندەی ئەو گازەیە کە نەرویج لە ساڵی 2010وە لە دەریای باکوور دۆزیویەتیەوە".

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە باسی لە گرنگیی ئەو گازە بۆ تورکیا کردووە کە 99٪ی پشت بە گازی هاوردەکراو دەبەستێت، بەوەی هاوکاری تورکیا دەکات پشتبەستنی بە گازی هاوردەکراو کەمبکاتەوە کە ساڵانە بە بڕی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار گاز هاوردە دەکات.

بیڕۆڵ ئاماژەی بەوەش داوە، وەبەرهێنانێکی شەش ملیار دۆلاری پێویستە بۆئەوەی دەست بە بەرهەمهێنانی گازەکە بکەن کە ئامانج ئەوەیە لە ساڵی 2023 پرۆسەی بەرهەمهێنان دەستپێبکات. بەگوێرەی گوتەکانی بیڕۆڵ، ئەستەم نییە بۆئەوەی بتوانن لەو کاتەدا پرۆسەکە دەستپێبکرێت، چونکە پێشتر لە هاوشێوەی کێڵگەی گاز توانراوە بە ماوەی دوو ساڵ گاز بەرهەمبهێنرێت بەو مەرجەی لەڕووی وەبەرهێنان و داراییەوە بێ کەموکورتی بێت.

تورکیا لە ساڵی رابردوودا بڕی 45 ملیار مەتر سێجا گازی بە بەهای 12 ملیار دۆلار هاوردەکردووە. سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ئەوەی خستووەتەڕوو، هەرچەندە بەو گازە تورکیا دەتوانێت کڕینی گازی دەرەوە کەمبکاتەوە، بەڵام بەتەواوی ناتوانێت وابەستەبوونی بە گازی دەرەکی کۆتایی پێبێنێت و هێشتا کێشەی لە زێدەی بازرگانی دەبێت.

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێیوایە تورکیا دەتوانێت سوود لە دابەزینی نرخی نەوت و زیانی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز ببینێت، بەشێوەیەک لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا جاری یەکەمە کۆمپانیاکان بەمشێوەیە تووشی زیان ببن، بۆیە دەکرێت گفتوگۆیان لەگەڵ بکات و لەڕووی خزمەتگوزاری و تەکنیکییەوە یارمەتیی بدەن.

بیڕۆڵ راشیگەیاندووە "هەزاران کەس کە لە کەرتی نەوت و گاز کاردەکەن، ئێستا بەهۆی زیانەکان بێکارن و ئێستاش هیچ وەبەرهێنانێک لەو کەرتەدا ناکرێت"؛ هەروەها ئامۆژگاریی تورکیای کردووە کاری زیاتر لە وەبەرهێنان لە پیشەسازیی سەر دەریا بکات بە یارمەتیی تەکنەلۆژیای پەیوەندیدار، بۆئەوەی کۆمپانیاکانی زیاتر ئەزموون لەو بوارەدا پەیدابکەن، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ تورکیا بۆ بنیاتنانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی با



rudaw
Top