ئیسرائیل بۆردومانی كه‌رتی غه‌ززه و لوبنان ده‌كات
به‌گوێره‌ی میدیدیاكانی جیهان، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل جارێكی دیكه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌ززه‌یان بۆردومانكردوه و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا هێزه ئه‌منیه‌كانیان ده‌ستدرێژی گوللـه‌یان له هاوڵاتیان كردوه.
هاوكات سوپای ئیسرائیل له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تویتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیان ژێرزه‌مینه‌كانی سه‌ربه ڕێكخراوی حه‌ماسیان بۆردومان له باشوری كه‌رتی غه‌زه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆردومانه‌كه‌یان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوه بۆ ئه‌و باڵۆنه ئاگرینانه‌ی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندوه، شه‌وی رابردو، له‌شارۆچكه‌ی میس جه‌به‌ل هێزه‌كانی حزبوڵای لوبنانیان بۆردومانكردوه، حزبوڵای لوبنانیش له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه، هێزه‌كانی ئیسرائیل 20 بۆمبی فسفۆڕی سوتێنه‌ریان ئاڕاسته كردون.
دوێنێ سێیەمین کۆبونەوەی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسر لەعەمانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچو، لە راگەیەندراوی کۆبونەوەکەدا هاتوە، سەرکردەی هەرسێ وڵات جەختیان لەسەر ئەوە کردوەتەوە کە پرسی فەلەستین پرسێکی گرنگ و ناوەندییە و پێویستە هەوڵەکانیان یەکبخەن لەپێناوی بەدەستهێنانی ئاشتی و دادوەری تەواوەتی بەجۆرێک تەواوی مافە یاساییەکانی هاوڵاتیانی فەلەستین دەستبەربکات بۆ بونیاتنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و ئازاد بەجۆرێک قودس پایتەختەکەی بێت.
راگەیەنراوی لوتکەی عێراق، ئوردون، میسر ئاماژەی بەوەشکردوە کە پێویستە دەوڵەتی داهاتوی فەلەستین لەچوارچێوەی یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا پێکبهێنرێت و رێز لە دەستپێشخەری جیهانی عەرەبی و ئیسلامیش بگرێت.
لەراگەیەنراوەکەدا، هەرسێ وڵات دا‌واشیان لەئیسرائیل کردوە هەنگاوە داگیرکارییەکانی لەسەر خاکی فەلەستین راگرێت بەجۆرێک کە دەرفەتی ئاشتی و ئارامی لەناوچەکە دروستبکات.
خەندان-
