فڕەنسا: تەقینەوەکەی بەیروت بەهانە نییە بۆ خۆلادان لە گۆڕانکاری
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا رایگەیاند، "نابێت کارەساتی تەقینەوەکەی بەیروتی پایتەخت وەک بەهانەیەک بۆ شاردنەوەی ئەو قەیرانانە بەکاربهێنرێت، کە پێشتر هەبون لە وڵاتەکەدا، ئێستا وڵاتەکە لە کەناری روخاندایە".
هیوادارین ئێستا ئەوساتە بێت کە بەرپرسانی لوبنان کاری خێرا و بەپەلە بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە ئەرکەکەی دەستکردن بێت بە چاکسازی
ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن ئێستا ئەوساتە بێت کە دەسەڵات و بەرپرسانی لوبنان کاری خێرا و بەپەلە بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە ئەرکەکەی دەستکردن بێت بە چاکسازی بنەڕەتی لە وڵاتەکەدا.
فڕەنسا نزیکەی دو ساڵە سەرکردایەتی هەوڵی دیپلۆماسی دەکات بۆ رازیکردنی لوبنان تاوەکو قەیرانەکانی تێبپەڕێنێت
فڕەنسا نزیکەی دو ساڵە سەرکردایەتی هەوڵی دیپلۆماسی دەکات بۆ رازیکردنی لوبنان تاوەکو قەیرانەکانی تێبپەڕێنێت، هاوکات هەوڵی ئەنجامدانی چاکسازی و دەستەبەرکردنی یارمەتیی دەرەکی بۆ وڵاتەکە دەدات.
دوای تەقینەوەکەی بەیروتی پایتەخت لە چواری ئەم مانگەدا زیاتر لە 174 کەس گیانیان لەدەستداو 250 هەزار کەسیش ئاوارە بون، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا سەردانی وڵاتەکەی کرد و هەوڵەکانی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ وڵاتەکە و رازیکردنی لایەنەکانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی کەسانی تەکنۆکرات دەستپێکرد.
خەندان-
