شاندێکی باڵای هاوبەشی ئیسرائیلی و ئەمریکی سەردانی ئیمارات دەکات

شاندێکی باڵای هاوبەشی ئیسرائیلی و ئەمریکی سەردانی ئیمارات دەکات


شاندێکی باڵای هاوبەشی ئیسرائیلی و ئەمریکی سەردانی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو دەکات.

بڕیارە شاندەکە رۆژی دووشەممە 31-8-2020 بە فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە تەل ئەڤیڤی پایتەختی ئەو وڵاتەوە بەرەو ئەبو زەبیی پایتەختی ئیمارات، بەڕێ بکەوێت.

مئیر بن شابات، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات و یەکێک لە ئەندامەکانی شاندەکەش، جارید کۆشنێر، گەورە راوێژکاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەبێت.

پێشتر لە رۆژی 13-8-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەد بن زایدی شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات و راگرتنی لەخۆگرتنی ناوچە کێشەلەسەرەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، رێککەوتن.






باسنيوز
Top