بەفەرمی؛ کۆنتی لە ئینتەرمیلان دەمێنێتەوە
یانەی ئینتەرمیلان بە فەرمی رایگەیاند: "دوای ئەوەی بەرپرسانی یانەی ئینتەرمیلان پشتیوانیی تەواویان بۆ داواکارییەکانی کۆنتی دەربڕیوە، لە کۆتاییدا هەردوولا گەیشتن بە رێککەوتن کە کۆنتی لە پۆستی راهێنەری بەردەوام بێت".
وەرزی رابردوو ئەنتۆنیۆ کۆنتی بووە راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان، بەڵام دوای رەخنەکانی کۆنتی لە مامەڵەی ئیدارەی یانە ئیتاڵییەکە لەگەڵیدا، باس لەوە دەکرا، کە کۆنتی لە پۆستی راهێنەری ئینتەر دوور دەخرێتەوە.
rudaw
