وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند بە ئەردۆغان دەدات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەسەر زاری وتەبێژەکەی، ڕایگەیاند کە ئەوان زانیارییان هەیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا، لە ٢٢ی ئەم مانگە لە ئەستەنبۆڵ پێشوازی لە دوو سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس کردووە.
مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی توندی واشنتۆن، هۆشداریشی داوە تورکیا وا باشترە خۆی لە تێکەڵبوون بە گرووپێکی تیرۆریستی وەک حەماس بەدوور بگرێت.
ئۆرتاگۆس ئاشکراشی دەکات کە یەکێک لەو کەسانەی ئەردۆغان پێشوازی لێ کردوون، ناوی لە لیستی تیرۆریستە داواکراوەکانی ئەمریکا هەیە و بەرپرسە لە چەندین تاوان و کردەوەی تیرۆریستی.
لە کۆتاییدا، وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە ئەم جۆرە ڕەفتارانەی سەرکردایەتی سیاسی تورکیا تەنها وا دەکەن کە وڵاتەکەیان زیاتر و زیاتر لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دوور بکەوێتەوە و پەراوێز بخرێت.
باسنيوز
