سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا : یەک ملیار دۆلار بۆ پڕۆگرامی سندوقی خۆراک زیاددەکەین
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ نۆرپ کارۆلاینا رایگەیاند، "بە شانازییەوە رایدەگەیەنم یەک ملیار دۆلاری دیکە بۆ پڕۆگرامی سندوقی خۆراکی خێزانی تەرخان دەکەین".
لەڕێگەی ئەو پڕۆگرامەوە زیاتر لە 70 ملیۆن سندوقی خۆراک بەسەر بانکەکانی خۆراک و رێکخراوە ناحکومییەکاندا دابەشکراوە
هاوکات کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لەڕێگەی ئەو پڕۆگرامەوە زیاتر لە 70 ملیۆن سندوقی خۆراک بەسەر بانکەکانی خۆراک و رێکخراوە ناحکومییەکاندا دابەشکراوە.
پڕۆگرامی سندوقی خۆراکی خێزانی یەکێکە لەو پڕۆگرامانەی کە حکومەتی ئەمریکا هەوڵدەدات لەڕێیانەوە یارمەتی ئەو ئەمریکیانە بدات کە لە دۆخێکی ئابوری خراپدا دەژین.
ئامانج لە پڕۆگرامەکە کڕینی خۆراکە لە جوتیارەکان کە پێشتر خۆراکیان بۆ ڕێستۆرانتەکان بەرهەمهێناوە
ئامانج لە پڕۆگرامی پڕۆگرامی سندوقی خۆراکی کڕینی خۆراکە لە جوتیارەکان کە پێشتر خۆراکیان بۆ ڕێستۆرانتەکان بەرهەمهێناوە، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کارەکەیان وەستاوە و دواتر دابەشکردنی ئەو خۆراکە بەسەر ملیۆنان کەسدا کە بەهۆی کۆرۆناوە دۆخی ئابورییان خراپ بوە و کارەکانیان لەدەستداوە.
خەندان
