دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 23 ملیۆن و 793 هەزار و 410 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 25-8-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، مەکسیک، کۆڵۆمبیا، ئیسپانیا، چیلی، ئێران، ئەرجەنتین، بەریتانیا، سعودیە، بەنگلادیش، پاکستان، ئیتاڵیا، تورکیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، ئۆکرانیا، کازاخستان، ئیسرائیل، میسر، دۆمەنیکا، پەنەما، سوید و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 16 ملیۆن و 293 هەزار و 483 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 817 هەزار و 711 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.









باسنیوز
Top