دراوی زێڕی عەباسییەکان لە ئیسرائیل دەدۆزرێتەوە
ئەو پارچە زێڕانە 425 دانەن و بەرپرسانی شوێنەواری ئیسرائیل دەڵێن، ئەو پارچانە دراوی زێڕن و بە پێی لێکۆڵینەکان پێش 1200 ساڵ لە سەردەمی خەلافەتی عەباسییەکاندا بەکارهاتوون.
لە سەدەی نۆی زایینی، خەلافەتی عەباسی بەشێکی زۆری رۆژهەڵاتی نزیک و باکووری ئەفریقای کۆنترۆڵکرد. لەگەڵ ئەو دراوە زێڕانە، سەدان پارچەی بچووکتر دۆزراونەتەوە کە بەهاکەیان لەو دراوانە کەمتربووە.
ئەو پارچە زێڕانە لەلایەن تیمێکی خۆبەخشی گەنجان دۆزراوەتەوە کە کاریان لەسەر دۆزینەوەی شوینەوارە دێرینەکان کردووە.
لێکۆڵەرەکان دەڵێن، ئەو دراوانە پێشووتر لە سەردەمی عەباسییەکاندا بۆ ئاڵوگۆڕی شتومەک و بازرگانیکردن لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بەکارهاتوون.
rudaw
