تەقینەوەی بۆریەک لە سوریا کارەبای وڵاتەکە دەبڕێت
بۆرییەکی سەرەکی گواستنەوەی گازی سروشتی لە ناوچەی نیوان شارۆچکەی زەمیر و عەدرا لە باکوری رۆژئاوای دیمەشق تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە کارەبای سوریا بڕاوە
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بۆرییەکی سەرەکی گواستنەوەی گازی سروشتی لە ناوچەی نیوان شارۆچکەی زەمیر و عەدرا لە باکوری رۆژئاوای دیمەشق تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە کارەبای سوریا بڕاوە، بەڵام دواتر توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.
بەپێی خەمڵاندنەکان تەقینەوەکە هێرشێکی تیرۆرستی بوە
لەبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی سانا-ی سوری لەزاری عەلی غانم، وەزیری پتڕۆڵ و سامانە کانزاییەکانی وڵاتەکە رایگەیاند، "بەپێی خەمڵاندنەکان تەقینەوەکە هێرشێکی تیرۆرستی بوە"، بەڵام رەتیکردەوە زانیاری زیاتر لەبارەیەوە بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بۆرییە گازییە لە میسڕەوە گازی سروشتی هەناردەی سوریا دەکات، هێڵەکە بە خاکی ئوردندا تێپەڕبوە.
ردە وردە کارەبای بۆ ناوچە جیاوازەکانی سوریا دەگەڕێنینەوە، لە ئێستادا کارەبا بۆ دیمەشقی پایتەخت گەڕاوەتەوە
لەلایەن خۆشیەوە محەمەد زوهەیر خەربوتلی، وەزیری کارەبای سوریا رایگەیاند، وردە وردە کارەبای بۆ ناوچە جیاوازەکانی سوریا دەگەڕێنینەوە، لە ئێستادا کارەبا بۆ دیمەشقی پایتەخت گەڕاوەتەوە.
لە ساڵی 2013 لە روداوێکی هاوشێوەدا، بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سوریا هێڵە گازییەکانی ئەو وڵاتە بۆردومانکرا، بەهۆیەوە کارەبای
خەندان
