له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 32 هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران

له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 32 هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له‌ 180 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه‌ 24/8/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و 874 هه‌زار و 146 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، پێنج ملیۆن و 841 هه‌زار و 428 كه‌س بوو، به‌مه‌ش له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا 32 هه‌زار و 718 كه‌سى دیكه‌ له‌ ئه‌مریكا تووشى كۆرۆنا بوونه‌.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 180 هه‌زار و 604 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، سێ ملیۆن و 167 هه‌زار و 63 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.




یاسنیوز
Top