تا ئێستا 16 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

تا ئێستا 16 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 24-8-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، مەکسیک، کۆڵۆمبیا، چیلی، ئیسپانیا، ئێران، ئەرجەنتین، بەریتانیا، سعودیە، بەنگلادیش، پاکستان، ئیتاڵیا، تورکیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، ئۆکرانیا، کازاخستان، ئیسرائیل، میسر، دۆمەنیکا، پەنەما، سوید و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 16 ملیۆن و 16 هەزار و 21 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 813 هەزار و 198 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.








باسنیوز
Top