تەندروستی فڕەنسا: کۆرۆنا بە خێراییەکی مەترسیدار لەناو گەنجاندا بڵاودەبێتەوە

 تەندروستی فڕەنسا: کۆرۆنا بە خێراییەکی مەترسیدار لەناو گەنجاندا بڵاودەبێتەوە


خەندان-

وەزیری تەندروستی فڕەنسا رایگەیاند، خێرایی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڤید-19 لەناو ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە خوار 40 ساڵەوەیە، چوار هێندەی خێرایی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەیە لەنێوان ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرو 65 ساڵەوەیە.

فڕەنسا لە رەوشێکی پڕ لە مەترسیدایە، خێرایی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەناو ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە خوار 40 ساڵەوەیە، چوار هێندەی بەساڵاچوانە


ئۆلیڤییە ڤیران، وەزیری تەندروستی فڕەنسا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی جۆرناڵ دی دیمۆنش-ی وڵاتەکەی رایگەیاند، "فڕەنسا لە رەوشێکی پڕ لە مەترسیدایە، خێرایی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڤید-19 لەناو ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە خوار 40 ساڵەوەیە، چوار هێندەی خێرایی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەیە لەنێوان ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرو 65 ساڵەوەیە".

زیانە تەندروستییەکان لەناو بەساڵاچوان و خاوەن نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاتر و مەترسیدارتر بوە


ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئەو زیانە تەندروستییانەی کە بەهۆی کۆرۆناوە لەناو بەساڵاچوان و خاوەن نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەرەدەکەوێت زیاتر و مەترسیدارتر بوە.

وەزیری تەندروستی فڕەنسا باسی لەوەشکرد، زیادبونی ئاستی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا پێویست بە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرتاسەری وڵات ناکات، گرتنەبەری رێکارێکی لەو جۆرە تەنها پەیوەندی بە ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنساوە نییە، بەڵکو کێشەکە پەیوەندی بە هەمو یەکێتی ئەوروپاوە هەیە.

بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا 238 هەزار و 136 توشبوی ڤایرۆسەکە لەفڕەنسا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 30 هەزار و 512 کەس گیانیان لەدەستداوە.









خەندان
Top