ئەردۆغان هێزێکی سەربازیی تایبەت لە ئیستەنبوڵ دروست دەکات
سەرکۆماری تورکیا هێزێکی سەربازیی تایبەت لە شاری ئیستەنبوڵ دروست دەکات.
بڕیارەکەی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا وەک مەرسومێکی سەرۆکایەتیی کۆمار، رۆژی شەممە 22-8-2020 لە رۆژنامەی فەرمی بڵاو کراوەتەوە.
بەپێی بڕیارەکەی رەجەب تەییب ئەردۆغان، هێزە نوێیەکە لە 500 چەکدار بە ناونیشانی پۆلیس دروست دەکرێت و سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبوڵ دەبێت.
ئیبراهیم کابوغڵو، پەرلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا پێیوایە دروستکردنی ئەو هێزە ناکۆکە لەگەڵ دەستووری تورکیا.
هەروەها گارۆ پایلان، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاندووە، ئەو هێزە نوێیە راستەوخۆ فەرمان لە سەرکۆمار وەردەگرێت و ”زۆر مەترسیدارە“.
باسنيوز
