ئەو سەربازەی ئوسامە بن لادنی کوشت هێڵێکی ئاسمانیی ئەمریکیی لێ قەدەخەکرا
رۆبەرت ئۆنیل لەنێو یەکێک لە فڕۆکەکانی کۆمپانیای دەلتا ئێرلاینز دەمامکی لە دەم کردووەتەوە و بۆ پۆزلێدان وێنەیەکی گرتووە، جنێوێکی لەژێرییەوە نوسیوە، دوایش لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە.
ئەو وێنەیەی ئۆنیل تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی تەنی و هەرایەکی گەورەی نایەوە. دەلتا ئێرلاینز پێی زانیوەتەوە و زۆر پێی توڕەبووە، دەستبەجێ گەشتکردنی بە فڕۆکەکانی لە سەربازە خانەنشینکراوەکە قەدەخەکردووە.
دەلتا ئێرلاینز دەڵێت، "وەکو بەشێک لە پابەندییەکانمان بە خۆپارێزییەوە، دەبێت سەرنشینانمان بۆ پاراستنی سەلامەتیی یەکدی دەمامک ببەستن".
ئۆنیل زۆر بەمە قەڵسبووە، لە تویتەر نوسیوییەتی "باشبوو بە فڕۆکەکانی دەلتا ئێرلاینز بۆ بن لادن نەرۆیشتین".
لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان قەدەخەکردنی هێڵە ئاسمانییەکە رەنگدانەوەی هەبوو، یەکێک نوسیوییەتی، "خۆ ئەو کاتەی ئوسامە بن لادنتان کوشت بەستنی دەمامک ناچاری نەبوو"
rudaw
