بایدن: كۆتایی بە سەردەمی ترەمپ دەهێنم
لە روبەڕوبونەوەی پەتای كۆرۆنادا پەیماندەدات بە كارابونی و یەكخستنی گەلەكەی
جۆ بایدن، پاڵێوراوی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەكرد، لە روبەڕوبونەوەی پەتای كۆرۆنادا پەیماندەدات بە كارابونی و یەكخستنی گەلەكەی.
بە پێكەوەیی دەتوانین ئەم چاخە تاریكییەی ئەمریكا تێپەڕێنین
راشیگەیاند، "ئێستا و لەمكاتەدا پەیمانتان دەدەمێ ئەگەر متمانەتان پێبەخشیم بۆ سەرۆكایەتی، باشترینەكان هەڵدەبژێرم بۆ كارەكان نەك خراپترینەكان، دڵنیابن بە پێكەوەیی دەتوانین ئەم چاخە تاریكییەی ئەمریكا تێپەڕێنین".
ترەمپ بەردەوامدەبێت لە بڵاوكردنەوەی كینە و ترس ئەگەر جارێكی دیكە ببێتەوە سەرۆك
وتیشی، هاوپەیمانی روناكیی دەبم نەك تاریكی، هۆشداریشیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ویلایەتە یەكگرتوەكان و پاڵێوراوی كۆمارییەكان بۆ هەمان پۆست لە هەڵبژاردنەكاندا بەردەوامدەبێت لە بڵاوكردنەوەی كینە و ترس ئەگەر جارێكی دیكە ببێتەوە سەرۆك.
بایدن لەوبارەیەوە زیاتر دوا و وتی "ئەم كاتە كاتێكی مێژوییە، كە لەناو قەیرانێكی تەندروستی و ئابوریداین، لەگەڵ جەنگەكانی تایبەت بە پاراستنی ژینگە".
پەیمانیشیدا بەرجەستەكار و نوێنەری هەمو ئەمریكییەك بێا و كاری جددی بكات لەپێناو ئەو كەسانەش كە پشتیوانیی لێناكەن.
بایدن-ی تەمەن 77 ساڵ، 75 رۆژ بەر لە بەرێوەچونی هەڵبژاردنەكان ئەمڕۆ هەینی لەرێگەی وتارێكی ڤیدیۆییەوە پەیامەكەی گەیاند.
خەندان
