له ئێران دوو هه‌زار و 279 تووشبووى نوێى كۆرۆنا تۆمار كران
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 208/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 139 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 20 هه‌زار و 264 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 279 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران گه‌یشته 350 هه‌زار و 279 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 304 هه‌زار و 236 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
