حەلبوسی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکان دڵنیایی دەداتە گەنجان

 حەلبوسی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکان دڵنیایی دەداتە گەنجان
وتەبێژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان لە قۆناغی کۆتاییدایە و دوای جێگیرکردنی تێبینییەکانی لیژنەی یاسایی بۆ زامنکردنی مافی گەل و داهاتوی گەنجان، یاساکە پەسەند دەکرێت.

حەلبوسی دیدارەکانی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق بەردەوامی پێدەدات بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پێشوەخت

شاکر حامد، وتەبێژی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی هەواڵی عێراق رایگەیاندوە، سەرۆکی پەرلەمان دیدارەکانی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق بەردەوامی پێدەدات بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر دواین رەوشی سیاسی و ئەمنی وڵات و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت.

دوای جێگیرکردنی تێبینییەکانی لیژنەی یاسایی بۆ زامنکردنی مافی گەل و داهاتوی گەنجان، یاساکە پەسەند دەکرێت

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ئەوەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان تیبینییەکانی خۆی بۆ زامنکردنی مافەکانی گەل و گەنجان لە پڕۆژەکەدا جێگیرکرد، یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان ئامادە دەکرێت بۆ دەنگدان لەسەری و رەوانەکردنی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار.

پەیوەست بەم بابەتەش ئێوارەی دوێنێ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان سەردانی شاری سلێمانی کرد و دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک بەرهەم لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بە شێوەیەكی پاك و بێخەوش وەك دەستكەوتێكی نیشتیمانی دەکەنەوە.







خەندان-
Top