ترەمپ پێشبینییەکی خۆی لەبارەی پەیوەندیی عەرەب و ئیسرائیل ئاشکرا دەکات

ترەمپ پێشبینییەکی خۆی لەبارەی پەیوەندیی عەرەب و ئیسرائیل ئاشکرا دەکات


سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی دەکا وڵاتێکی دیکەی عەرەبی، دوای ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.

رۆژی چوارشەممە 19-8-2020، رۆژنامەنووسێک لەبارەی هەڵوێستی سعودیە لە رێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کردووە و ئەویش بە رستەیەکی کورت وەڵامی داوەتەوە.

رۆژنامەنووسەکە لە دۆناڵد ترەمپی پرسیوە، ”ئایا پێتوایە سعودیە بچێە پاڵ رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل؟، ترەمپیش گوتویەتی، “پێشبینیی ئەوە دەکەم“.

رۆژی پێنجشەممە 13-8-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەد بن زایدی شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات و راگرتنی لەخۆگرتنی ناوچە کێشەلەسەرەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، رێککەوتن.








باسنيوز
Top